کوردستانی
مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ ملیۆنان ئاوارە و پەنابەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت "بە داخێکی زۆرەوە لەم رۆژانەی دواییدا، چەند رووداوێکی نەخوازراو دوور لە هەموو دابونەریتێکی کۆمەڵگەی کوردستان روویاندا و چەند کەسێکی تێکدەر و ئاژاوەگێڕ، هێرشیان کردە سەر گەشتییارانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق، کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".
دەشڵێت "ئەم دەستدرێژیانە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم کە دوورن لە بەها و رەوشتە بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمان".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە "هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا و تا ئێستاش، پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ ملیۆنان ئاوارە و پەنابەری پارێزگاکانی عیراق و وڵاتانی دەوروبەر و هەمیشە بێ جیاوازی، دەرگای کراوەبووە بۆ میوانداری و لەباوەشگرتنیان".
سەرۆکی حکومەت روونیشی دەکاتەوە "بەردەوامیش سەدان هەزار گەشتییار، روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەڕێز و خۆشەویستییەوە پێشوازیان لێکراوە"
باس لەوەش دەکات "بۆیە رووداوەکانی ئەم دواییە، نامۆن بە رەوشت و کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی کوردستان، هەرکەس و لایەنێکیش هەوڵی شێواندن و ناشرینکردنی ئەم کولتوورە بەرزەی کۆمەڵگەکەمان بدات، رێکاری تووندی یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر".
ب.م