گێتی
هەناردەکردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمەریکا روو لە زیادبوونە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیاریانەی فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكا ئاشکرای کردووە عیراق هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتە زیاد دەکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو هەفتەی رابردوو هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا گەیشتووەتە 123 ھەزار بەرمیل نەوت لە ههر رۆژێكدا.
لە راپۆرتێکدا فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكا رایگەیاندووە "عیراق هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا زیاد دەکات، بەمەش عیراق لە ھەناردەی نەوت بۆ ئەمەریكا پێش سعوودیە كەوتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی بۆ وڵاتەكە گەیشتووەتە 123 ھەزار بەرمیل نەوت لە ههر رۆژێكدا، بەراورد بە ھەفتەی پێشووتریش رووی لە زیادبوون كردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ھەفتەی رابردوو ناوەندی ھاوردەی نەوتی خاو لە لایەن ئەمەریكا لە 7 وڵات گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 595 ھەزار بەرمیلی رۆژانە و بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری بەبڕی 80 ھەزار بەرمیل دابەزیوە، هەروەها زیاترین داھاتی نەوتی بۆ ئەمەریكا لە ھەمان ماوەدا لە كەنداو بووە".
س.س