گێتی
حکومەتی ئەفغانستان: 50 چەکداری تاڵیبانمان کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانییدا، سوپای ئەو وڵاتە توانیویەتی 50 چەکداری تاڵیبان بکاتە ئامانج کە لەناویاندا بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان هەیە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاندووە لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەدا، سوپای ئەفغانستان هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچەیەک لە ویلایەتی هەڵمەند، کە چەکدارە توندڕەوەکانی تاڵیبانی تێدابوون.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە هێرشەکەدا 50 چەکداری تاڵیبان کوژراون کە لەناویاندا شەفیقوڵا مەلقەبی هەیە کە سەرکردەیەکی دیاری سەربازیی تاڵیبانە.
لای خۆیەوە بزوتنەوەی تاڵیبان پشتڕاستیکردەوە هێرشی ئاسمانییان کرابێتەسەر، بەڵام دەڵێت: مەلقەبی نەکوژراوە و لە چالاکییەکانی بەردەوامە.
بزوتنەوەی تاڵیبان بزوتنەوەیەکی ئیسلامیی مەزهەبی توندڕەوە و لە ساڵەکانی سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە ئەفغانساتان و پاکستان دەستی بە چالاکیی ئاشکرا کردووە.
ب.م