تەندروستی
چه‌ند رێنماییەکی گرنگ پێش وه‌رگرتنی بێھۆشکاریی گشتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د. هەڤین کەمال شاه محەمەد، پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازار شکاندن لە بابەتێکدا باس لە چه‌ند رێنماییەکی گرنگ پێش وه‌رگرتنی بێھۆشکاری گشتی دەکات.
زۆربه‌ی جار نه‌خۆش واده‌زانیت خۆ ئامادەکردن بۆ نەشتەرگەری و وەرگرتنی بێھۆشکاری گشتی تەنیا بە ڕۆژوبوونە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام ئەمە بە ھیچ جۆرێک ڕاست نیە، چونکە بێھۆشکاری گشتی یان بەنجی گشتی کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە خۆئامادەکردنێکی تەواو ھەیە ھەم لە ڕووی دەروونیەوە ھەم لە ڕووی جەستەییەوە.
لێرەدا باس لەو خاڵە گرنگانە دەکەم کە پێویستە ھەموو کەسێک ڕەچاوی بکات پێش وەرگرتنی بێھۆشکاری گشتی:
1- پشودان: پێویسته نەخۆش پشووی تەواو وەربگرێت پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری.
2- نوستن: پێویسته نەخۆش به لایەنی کەمه وه(6 - 8) کاتژمێر بخەوێت شەوی پێش نه‌شته‌رگه‌ری چونکه خەوتن ئەندامەکانی له‌ش چالاک دەکات.
3- کافاین: لەبەرئەوەی کافاین وریاکەرەوەیە زۆر خواردنەوەی دەبێته هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری ده‌رمانی بێهۆشکاری لەسەر جه‌سته و نەخۆش پێویستی بە ڕێژەیەکی زیاتر لە دەرمان پێویستە، بۆیە پێویسته خواردنەوەی ڕۆژێ پێش نەشتەرگەری کەمبکرێتەوە.
4- جگەره و نیکۆتین: پێویسته نەخۆش بەلایەنی کەمه‌وه (2-4) هەفتە واز لە جگەره‌کێشان و نێرگەلەکێشان بێنێت پێش نه‌شتەرگەری بەتایبەتی ئەو نه‌شتەرگەریانەی لە ده‌م و قورگ و لوتدا ده‌کرێن.
5- باری دەروونی: پێویستە نەخۆش ئارام بکرێتەوه پێش نه‌شته‌رگه‌ری، هه‌ندێکجار پێویست ده‌کات هێورکه‌ره‌وه بدرێت به نه‌خۆش.
6-دەرمان و چارەسەر: پێویسته نەخۆش هه‌ر جۆرە ده‌رمانێک یاخود چارەسەرێک بەکاردێنیت پیشانی پزیشکی بێهۆشکاری بدات و به‌پێی رێنمای ئه‌و بیوەستێنێت یاخود بەرده‌وام بێت لەسەری، بۆ نموونە ئەو دەرمانانەی ڕێگە لە خەستبوونەوەی خوێن دەگرن، وەکو "ئەسپرین" پێویستە پێش ھەفتەیەک بوەستێت.
7-ده‌رمانی گژوگیای یاخود ڤیتامینات: زۆربه‌ی ده‌رمانی گژوگیای دەبێت به لایه‌نی که‌مەوە دوو هه‌فته بوەستێنرێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری و فیتامیناتییش بەپێی جۆر‌ه‌که‌ی، ھەروەھا چەند جۆرە خۆراکێکیش وەک "سیر، رون ماسی، ڤیتامین ئی".
8- وەستان له خواردن و خواردنەوە: به‌پێی جۆری خواردن، خواردنی ره‌ق (6 ـ 8) کاتژمێر، شله‌مه‌نی (1-2) کاتژمێر، شیر یاخود شله‌مه‌نییه‌ک تڵپه‌ی تیا بێت (4ــ5) کاتژمێر.
9- خواردنه‌وه کهولییەکان: ده‌بێت بوه‌ستێنرێت (1ـ 2) هەفته پێش نه‌شته‌رگه‌ری.
10- پێویسته تاقمی دان یاخود هه ر دانیکی سه‌یار و جوڵاو لابدرێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری.
11- ئەو نەخۆشانەی قەلەق و سترێسی زۆریان ھەیە دەتوانن شەوی پێش نەشتەرگەری ھێورکەرەوەیەک وەربگرن.
12- باشترە رۆژی پێش نەشتەرگەری حەمامێک بکەیت و مووی زیادە بە شوێنی نەشتەرگەریەکەوە لاببرێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون و ھەوکردن لە شوێنی نەشتەرگەریەکە.
13- پێویستە جلکی تایبەت بە نەشتەرگەری لەبەرکەیت و لەو رۆژەدا لە خانماندا بە تایبەت بەھیچ شێوەیەک ماکیاژی لێو و رەنگی نینۆکەکانت نەکەیت بۆ ئەوەی رێگری نەکەیت لە بێھۆشکار کە چاودێری ئۆکسجینی لەشت بکات لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا.
س.س