گێتی

ترەمپ لە مەترسییەکی گەورە ئاگادار دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ترەمپ لە مەترسییەکی گەورە ئاگادار دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

دە سیاسەتمەدار لەوانەی کە لە ساڵانی رابردوودا سەرجەمیان یەک لەدوای یەک پۆستی وەزیری بەرگریی ئەمریکایان بەدەستبووە، هۆشداری دەدەنە ترەمپ و پێی دەڵێن "سوپا بەکاربەهێنە و دەستور جێبەجێ بکە".

میدیاکانی ئەمریکا، ناوەڕۆکی نامەیەکیان بڵاوکردەوە کە دە کەس لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئەمریکا کە لە ساڵانی پێشوودا یەک لە دوای یەک پۆستی وەز یری بەرگرییان بەدەستبووە، بۆ ترەمپیان ناردووە.

لە نامەکەدا داوا لە ترەمپ کراوە بەهیچ شێوەیەک سوپای وڵاتەکەیە بۆ مەبەستی تایبەت بەکارنەهێنێت بەتایبەتی لە پرسی هەڵبژاردەنەکاندا.

ئاماژەشیان بەوەکردووە؛ مەترسیدارە ئەگەر سوپا بچێتە ناو ململانێی ژماردنەوەی دەنگەکان و پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا.

لەو نامەیەدا ئەو دە سیاسەتمەدارە بۆ ترەمپیان نوسیوە: چیتر کاتی ژماردنەوەی دەنگەکان نییە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و ئێستا کاتی ئەوەیە دەستوور جێبەجێ بکەیت و پۆستەکەت رادەست بکەیتەوە.

ئەو دە کەسەی واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە بریتین لە: دیک چینی، ولیارم پێری، دۆناڵد رامسفێڵد، ولیام کۆهین، رۆبەرت گەیتس، لێون پانیتا، چاک هێگڵ، ئاشتۆن کارتەر، جەیمیس ماتیس و مارک ئیسپەر.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان