گێتی
هەر کەس و لایەنێک دژایەتی ئەمریکا بکات لەلایەن ئێرانەوە پارەی دەدرێتێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە کە تێیدا رێژەیەک لەو پارەیەی لە بازرگانی نێوان ئەو وڵاتە و عیراق بۆ دژایەتیکردنی ئەمریکا تەرخان دەکات.
میدیاکانی ئێران ناوەڕۆکی راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ئامادەیکردووە و پێشنیازکراوە رێژەی %1 ی کۆی داهاتی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عیراق و ئێران بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەس و لایەنانە بەکاربهێنرێت کە لە عیراقدا دژ بە ئەمریکا کاردەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە ئێران تا دەتوانێت دەبێت دژ بە هەژموونی ئەمریکا بووەستێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش جۆرەها میکانیزمی نوێ بخاتەکار.
ڕاپۆرتەکەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، جەختیکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ڕێکبخرێت و هەر کارێکی لەو شێوەیە وەکو "خیانەتی نیشتمانیی وایە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نیوان ئێران و ئەمریکا روی لە ئاڵۆزیی زیاتر کردووە و هەردوو وڵات ململانێکەیان لە عیراق چڕکردووەتەوە.

ب.م