تەندروستی

خواردنەوەی شەربەتی هەنار چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستە هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوەی شەربەتی هەنار چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستە هەیە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەنار یەکێکە لەو میوانەی کە سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی جەستە، هەروەها هەنار دەتوانرێت بەشێوەی شەربەتیش بخورێتەوە ئەمەش سوودی زیاتری دەبێت بۆ تەندروستی بە تایبەت بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی.

بەپێی تاقیکردنەوەیەکی زانستی کە لە رۆژنامەی "international journal impotence research" بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 2007 لەسەر 53 کەس تاقیکراوەتەوە لە ماوەی 28 رۆژدا کە تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 70 ساڵی بووە، رۆژانە 237 ملیلیتر شەربەتی هەناریان دراوەتێ، ئەمەش وایکردووە ئارەزووی سێکسییان زیاد بکات بە تایبەت ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوە بووە.

بۆیە، هەر بەپێی توێژینەوەکە بێت ئەو کەسانەی کێشەی لاوازی سێکسیان هەیە دەتوانن رۆژانە 237 ملیلیتر شەربەتی هەنار بخۆن، چونکە کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر ئارەزووی سێکسییان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان