جیهانی
سێ ملیار دۆلار دەکرێتە خەڵاتی ئەو کەسەی سەرۆکی ئەم وڵاتە بکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
خەڵکی ئێران داوا دەکەن سێ ملیار دۆلار بدرێت بەو کەسەی سەرۆکی ئەمەریکا لە شوێنی لەدایکبوونی قاسم سولەیمانی دەکوژێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەنباو" کە لە زاری ئاژانسێكی نزیك لە ئەحمەد حەمزە، پەرلەمانتاری ئێران بڵاویكردووەتەوە سەبارەت بە داواكارییەكی خەڵكی ئێران كە تیایدا هاتووە "داوا دەكەن بە پێدانی 3 ملیار دۆلار بەو كەسەی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بكوژێت".
هەروەها حەمزە روونی نەکردووەتەوە کە پیاوانی دەسەڵاتداری ئایینی رازیبن بەو هەڕەشەیەی کە خەڵکی ئێران لە سەرۆکی ئەمریکای دەکەن.
كرمان شوێنی لەدایكبوونی قاسم سولەیمانی، سەرۆكی فەیلەقی قودسە كەوا لە هێرشێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكا لە عیراق لە رۆژی 3ی كانونی دووەمی 2020 كوژرا.
پێشتریش ئاژانسی فارس لەسەر زاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانی بڵاویكردەوە کە تاران تاوتوێی چەند سیناریۆیەكی كردووە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئەمەریكا، هەروەها بۆردوومانەكانی ئێران بە مووشەكی بالیستی بۆ سەر دوو بنكەی سەربازیی لە عیراق وەك وەڵامێك بۆ كوژرانی سولەیمانی بەبێ ئەوەی باسی زیانە مرۆییەكان بكات.