گێتی

برێت مەکگۆرک پۆستێکی نوێ لە ئیدارەکەی بایدن وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


برێت مەکگۆرک پۆستێکی نوێ لە ئیدارەکەی بایدن وەردەگرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە برێت مەکگۆرک لە کابینەکەی جۆو بایدندا پۆستی بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا وەربگرێت.

میدیا ئەمریکییەکان  بڵاویانکردەوە کە جۆو بایدن بڕیاریداوە برێت مەکگۆرک بگەڕێنێتەوە ناو دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتەکەی و پۆستی بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقای پێ بدات.

مەکگۆرک، لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بوو بۆ شەڕی دژی داعش.

برێت مەکگۆرک، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بەشێک لە سیاسییەکانی کورددا هەیە و بە یەکێک لە دۆستەکانی دۆزی کورد دادەنرێت.

ساڵی 2004 وەکو یارمەتیدەری باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق دەستبەکار بووە و ئەوەش بووەتە سەرەتای کارکردنی ئەو لە عیراق.

وەکو راوێژکار، لەسەروبەندی نوسینەوەی دەستوری راگوزەر و دەستووری هەمیشەیی ساڵی 2005ی عیراقدا لەگەڵ لیژنەی نوسینەوەی دەستوور کاریکردووە.

لە سەروبەندی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ساڵی 2017، مەکگۆرک دژایەتی خۆی بۆ ئەو پرۆسەیە راگەیاند و بە روونیش بە بەرپرسانی کوردستانی وت "ئەوە کارێکی هەڵەیە".
 
لە سەردەمیی سەرۆکایەتی جۆرج بووشی کوڕدا، مەکگۆرک راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بوو، لە سەردەمیی راوێژکاریی ئەودا ئەمریکا سەربازەکانی لە عیراق زیادکرد.

مەکگۆرک، لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئۆباماشدا لە هەمان پۆستدا مایەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی دژی داعش، کرا بە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپدا، مەکگۆرک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لەو کاتەوە هیچ پۆستێکی فەرمیی نییە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان