گێتی

پشێویی روویدا و لایەنگرانی ترەمپ چوونە ناو بینای کۆنگرێس

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشێویی روویدا و لایەنگرانی ترەمپ چوونە ناو بینای کۆنگرێس
مەودا میدیا-

کەمێک پیش ئێستا لایەنگرانی سەرۆکی ئەمەریکا چوونە ناو بینای کۆنگرێسی ئەو وڵاتە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە و رێگری لە  لایەنگرانی ترەمپ دەکەن بۆ هاتنە ناو بیناکە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمەریکا، لەکاتی کۆبوونەوە کۆنگرێسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بەمەبەستی قبوڵکردنی ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجومەنی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا چوونە ناو بینای کۆنگرێسی ئەو وڵاتە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەداوە، کە بەشێک لە لایەنگران چوونەتە ناو بیناکە هەرچەندە هێزە ئەمنییەکانیش بڵاوەیان پێکراوە، ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی کۆبوونەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، هەروەها وابڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی 11ی 2020 بە فەرمی پەسەند بکات, بەمەش جۆ بایدن دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەمەریکا.

هەروەها، لە دوای دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییە سەرۆکی شارەوانی واشنتۆن بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گشتیی دەرکرد لە شارەکە بۆ ماوەی 12 کاتژمێر.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان