جیهانی

بە سكێك سێ منداڵیان دەبێت و ناویان دەنێن "رەجەب"، "تەیب"، "ئەردۆغان"

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە سكێك سێ منداڵیان دەبێت و ناویان دەنێن "رەجەب"، "تەیب"، "ئەردۆغان"
مەودا میدیا- 

هاوڵاتییەكی بەنگلادشی شتێكی سەیر دەكات و دوای ئەوەی هاوژینەكەی بە سكێك سێ منداڵی كوڕی پێكەوە دەبێت بەناوی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاوە ناویان دەنێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ هاوڵاتییەكی بەنگلادشی دوای ئەوەی هاوژینەكەی لە یەكێك لەو نەخۆشخانە گەڕۆكانەی توركیا بۆی دروستكردوون سێ منداڵی پێكەوە دەبێت ناویان لێدەنێت "رەجەب"، تەیب"، "ئەردۆغان" وەكو ئاماژەیەك بۆ ناوی سەرۆك كۆماری توركیا.

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژانە سەدان كەس بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە لە چەندین شوێنی جیهان گیان لەدەست دەدەن و داواش دەكرێت توركیا پشتگیریی رێكخراوە تیرۆریستییەكان نەكات دژی گەلانی مسوڵمان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان