گێتی

سەركردەیەكی حوسییەكان داوا لە ترەمپ دەكات بە ئاشتییانە دەسەڵات رادەست بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركردەیەكی حوسییەكان داوا لە ترەمپ دەكات بە ئاشتییانە دەسەڵات رادەست بكات
مەودا میدیا-

محەمەد عەلی حوسی، سەركردە لە گرووپی ئەنساروڵڵای حوسی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی" داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەكەین دان بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا بنێت و بەشێوەیكی ئاشتیانە كورسییەكەی بەجێبهێڵێت و رێز لە یاسا و دستوور و خواستی گەل بۆ دیاریكردنی ئەو كەسەی فەرمانڕەوای دەكات بگرێت".

هەروەها وتیشی "گەل ئەزموونی خۆسەپاندنیان رەتدەكاتەوە كە ئەمەریكا و بەریتانیا و سعودیە و هاوپەیمانەكانیان ئەنجامیان داوە و خەڵكیان كوشتوبڕ و برسی كردووە".

درەنگانێکی شەوی رابردوو لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە و داوایان دەکرد ترەمپ لە دەسەڵاتدا بمینێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان