گێتی

"ترەمپ لە سێدارە بدرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ترەمپ لە سێدارە بدرێت"
مەودا میدیا-

دادگای رەسافەی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ترەمپ دەرکرد، فەرمانەکەش بەپێی مادەیەکی یاساییە کە سزاکەی لەسێدارەدانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای رەسافەی بەغدا، پەیوەست بە کەیسی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرکرد.

فەرمانەکەی دادگای رەسافە، پشتبەستە بە مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی کە سزاکەی بریتییە لەسێدارەدان.

بەگوێرەی بڕگەی یەکەمی مادەکە، هەرکەسێک کە ببێتە هۆی کوشتنی کەسێکی تر بە سوودوەرگرتن لە دەستکەوتنی نهێنییەکانی و چاودێریکردنی، ئەوا لە سێدارە دەدرێت.

زیاتر لە ساڵێک پێش ئێستا، دۆناڵ ترەمپ رایگەیاند فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا توانیویانە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە عیراق بکەنە ئامانج.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان