گێتی
20 توندڕەوترین كەسایەتیی جیهان دەستنیشانكرا و مەلا كرێكار یەكێكیانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
پێگەی كاونتەر ئێكستریمیزم پرۆجێكت (Counter Extremism) بیست توندڕەوترین كەسایەتییە جیهانییەكانی بڵاوكردەوە، كە مەلا كرێكاریشی تیادایە.
بەگوێرەی پرۆژەكە، ناوەكان بەم شێوەیە ریزبەند كراون:
یەكەم: حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی، كە لە ساڵی 1995ەوە، لەلایەن ئەمەریكاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.
دووەم: ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی، سەرۆكی ئێستای رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كە یەكێكە لە بەشدار و پلان داڕێژەرانی كاری تیرۆریستی و رێكخستنی تیرۆر و رفاندن و سەربڕینی ئێزدییەكانی عیراق.
سێیەم: ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، كە یەكێكە لەوانەی لەلایەن ئەمەریكاوە لە ساڵی 2018 خراوەتە لیستی تیرۆری جیهانی، هەروەها تۆمەتبارە بە پلان داڕێژەری خۆكوژییەكان لە دژی ئیسرائیل.
چوارەم: بەیات زەكابی، دامەزرێنەری بزووتنەوەی (نەتەوەیی سۆسیالیسی نهێنی) لە ئەڵمانیا، كە رێكخراوەكە وەك رێكخراوێكی راستڕەوی توندڕەو و تیرۆریستی نازی نوێ ناسێنراوە، بزووتنەوەكە تۆمەتبارە بە كوشتنی 10 كۆچبەر، لە ساڵی 2018 عەلی زەكابی بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا.
پێنجەم: یوسف قەرزاوی، یەكێكە لە سەركردە رۆحییەكانی گرووپە ئیسلامییە چەكدار و توندەڕەوەكان، ساڵی 2008 وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكی دەزگای (یەكێتی خەیر) كە قەرزاوی سەرۆكێتی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی ناساند.
شەشەم: ستانیسلاڤ ئەناتۆلیڤیتش فۆرۆبیڤ، دامەزرێنەری بزووتنەوەی (ئیمپراتۆری رووسی)، تۆمەبتارە بە كەیسی كوشتنی رەگەزی لە ئەوروپا و ئەمەریكا.
حەوتەم: ئاشین ویراپۆ، سەركردەی گرووپی بوزی كە دژایەتی مسوڵمانان دەكەن و بە بزووتنەوەی (969) ناسراون و لە میانمار و بۆرما مسوڵمانەكان دەچەوسێننەوە و لەناویان دەبەن.
هەشتەم: جیهاد سەروان مستەفا، یەكێك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی (گەنجانی سۆماڵی) توندڕەو، جیهاد یەكێك بووە لەوانەی رۆڵێكی زۆری هەبووە لە درووستكردنی بۆمبی دەستكرد و كە بەهۆیەوە دەیان كەسی لە كینیا كوشت سەدانیش بریندار بوون.
نۆیەم: مارتن سیلنەر، سەرۆكی بزووتنەوەی (نەوەی ناسنامەی نەمساوی) و بزووتنەوەی (بەرگریكار لە ئەوروپا)، یەكێكە لە رەگەزپەرستە نەمساوییەكان كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بیرۆكە توندڕەوە رەگەزییەكانی بڵاودەكاتەوە دژی كەمینەكانی دیكە لە ئەوروپا.
دەیەم: ئەحمەد ئەلحەمداوی، ئەمینداری گشتی كەتیبەی (حزبوڵڵای عیراقی)، ساڵی 2020 ئەمەریكا خستیە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەوەی پلان داڕێژەری هێرشەكان بووە بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عیراق.
یازدەیەم: عادل عەبدولباری، یەكێك لە بانگەشەكارانی رێكخراوی تیرۆریستی لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بۆ هێرشكردنە سەر و تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە تەنزانیا و كینیا. ساڵی 2012 رادەستی ئەمەریكا كرا و دانی نا بە هاوكاریكردن بۆ پلاندانی كردەوەكە.
دوازدەیەم: ئەحمەد عومەر ئەبو عوبەیدە، سەرۆكی بزووتنەوەی (گەنجانی سۆماڵی)، لەلایەن ئەمەریكاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی كردە تیرۆریستییەكانی لە سۆماڵ و دەورووبەری.
سیازدەیەم: ئەبو لوقمان، بانگخوازی ئیسلامیی توندڕەو لە بەریتانیا، تۆمەتبارە بە پشتیوانیی رێكخراوی داعش و كاریگەری هەبووە لەسەر هەندێك لە پرۆسە كردەییە تیرۆریستییەكان لەناو بەریتانیا وەك پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆمب لە ساڵی 2004.
چواردەیەم: مەهاتیر محەمەد، سەرۆك وەزیرانی پێشووی مالیزیا، كە ناسراوە بە رەخنەگرتن لە رۆژئاوا و جولەكە و هاوڕەگەزبازان.
پازدەیەم: مەلا فاتیح كرێكار، بانگخوازی جیهادی لە هەرێمی كوردستانی عیراق، لە ساڵی 2006ەوە، لەلایەن ئەمەریكاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی رۆڵی لە دامەزراندنی گرووپی (ئەنسارولئیسلام) كە بەردەوام هێرشی كردووەتەوە سەر دەوڵەتانی ئەوروپا.
شازدەیەم: ریناڵدۆ نازارۆ، سەرۆكی تۆڕی (قاعیدە) كە فكرەی رەگەزپەرستی و باڵایی سپی پێست بڵاودەكاتەوە و راهێنان بە ئەندامەكانی دەكات لە رێگەی ئینتەرنێت بۆ جەنگی رەگەزی.
حەڤدەیەم: سیمۆن لیندن بێرگ، سەرۆكی بزووتنەوەی (بەرگریی ئەسكەندەنافی) لە سوید، چیرۆكەكەی بە دژایەتیكردنی سیاسەتی كردنەوەی دەرگای وڵاتەكەی بە رووی مسوڵماناندا دەستیپێكرد لە ساڵی 2015.
هەژدەیەم: سامانسا لوسویت ناسراو بە (بێوەژنانی سپی)، ئەندامی بزووتنەوەی (گەنجانی سۆماڵی)یە لەسەر سنووری كینیا، سۆماڵییە و بە رەگەز بەریتانییە، تۆمەتبارە بە تەقینەوەی باڕێك لە بۆمبای كینیا لە ساڵی 2012.
نۆزدەیەم: توبە جۆنداڵ ناسراو بە (مارەبڕی داعش)، بەریتانییە و بە رەگەز پاكستانییە، رۆڵی زۆری هەبوو لە هاوسەرگیری لە ناو ئەندامانی داعش لە سوریا، لەگەڵ رفاندنی كچە بەریتانییەكان لە سوریا و مارەكردنیان لە پیاوانی مسوڵمان.
بیستەم: دەیڤد میات، دامەزرێنەری بزووتنەوەی (گۆشەی نۆ) كە لە بەریتانیایە، هێمای ئەدۆڵف هیتلەری سەركردەی ئەڵمانیان هەڵگرتووە و ئەندامی بزووتنەوی راستڕەوی توندڕەو بوو، كە ناسرا بوو بە (پێكدادانی 18).
خ.غ