گێتی
نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەریتانیا تووشی کارەسات دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژ بەڕۆژ ژمارەی تووشبووان بە نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانیا روو لە هەڵکشان دەکات و بەمەش ئەو وڵاتە رووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە.
بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی ئەو وڵاتە، تەنیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی دووەمی 2021, 52618 کەس تووشی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها 1162کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە شوێنی کەم ماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش، ئەمەش ئەو وڵاتە رووبەڕووی کارەسات دەکاتەوە، هەرچەندە لە لەم کاتەدا لەو وڵاتە قەدەغەی گشتیی راگەیەندراوە و سەرجەم دوکان و بازاڕەکان داخراون.
س.س