گێتی
کچە کۆچبەرێکی ئێزدی لە دەریادا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت هەفتەی رابردوو کۆمەڵە کۆچبەرێکی ئێزدی کە ژمارەیان 11 کەس بووە، بەرەو یۆنان بە رێکەوتوون و لە رێگەدا کۆچبەرێکیان کەوتووەتە دەریاکەوە و خنکاوە.
کوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاندووە "هەفتەی رابردوو کۆمەڵە کۆچبەرێکی ئێزیدی کە ژمارەیان 11 کەس بووە، بەرەو یۆنان بە رێکەوتوون و لە رێگەدا کۆچبەرێکیان کەوتووەتە دەریاکەوە و خنکاوە، ئەو کۆچبەرە کچێکی ئێزدییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پاش ئەوەی گەیشتوونەتە سنوری یۆنان، کۆچبەرەکان وتیان کە پاسەوانانی سەر سنووری یۆنان مۆبایل و کەلوپەلەکانیان لێسەندوون و توندوتیژیان بەرامبەرکردوون دواتر بە تێهەڵدان نێردراونەتەوە سنووری تورکیا".
کوردە یەشار ئاماژەی بەوەشکردووە "باڵوێزخانەی عیراق لە ئەنقەرە هاوکارییان کردوون بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بەشوێن تەرمەکەدا بگەڕێن، لە ئێستاشدا نوێنەرمان لەگەڵ پۆلیسی دەریای تورکی و پاسەوانانی سنووری تورکیا بەدوای تەرمی کچە ئێزدییەکەدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە".
س.س