گشتی

چۆنیەتی ئامادەکردنی سەروپێ لە ماڵەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی سەروپێ لە ماڵەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەروپێ یەکێکە لەو خواردنە کوردەوارییانەی کە خەڵک لە وەرزی زستاندا زیاتر ئارەزووی خواردنی دەکات، دەتوانرێت لەماڵەوە بەم شێوەیە سەروپێ ئامادە بکرێت.

پێداویستییەکان

- یەک سەروپێی تەواوەتی
-1 کوپ برنج
- یەک کیلۆ گۆشتی قیمە
- کوپێک بادەمی پاکراو
- بەهارات
-خوێ به‌پێی‌ پێویست

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

لەسەرەتادا دەبێت سەروپێکە چاکبکرێت و بە باشی بشۆرێتەوە، دواتر برنجەکە دەبێت جوان بشۆرێتەوە، پاشان قیمەکە سووردەکرێتەوە و بادەم و بەهارات و خوێی تێدەکرێت بۆ ناو ورگەکەیی و دەبێت، ورگەکەی جوان بشۆرێتەوە بۆ ئەوەی سوێراوەکەی بڕوات، دواتر پارچە پارچە بکرێت و پێکهاتەکانی تێدەکرێت و بە دەزوویەکی پتەو دەدوردرێتەوە، پێویستە مەنجەڵێک ئاوی گەورە بخرێتە سەر ئاگر و چاوەرێ بکرێت تاوەکو گەرم بێت و پارچە ماوەکان دەشۆردرێتەوە و  تێیدەکرێت، لەدوای 20 خولەک کوڵاندنی سەروپێ و دەست و قاچەکانی دەردەهێنرێت، بەڵام دەبێت گیپەکانی تیا بمێنێتەوە و ئاوی پێویستی تێدابێت، دوای کوڵاندنی دواتر پێشکەش دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە