گێتی

تەندروستیی ئێران نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی ئێران نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت تا ئێستا یەک ملیۆن و  274 هەزار و 514 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 58 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 58 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 18کەس".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تا ئێستا یەک ملیۆن و  274 هەزار و 514 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە، هەروەها یەک ملیۆن و 58 هەزار و 654 نەخۆشی کۆرۆنایی چاکبوونەتەوە".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان