گێتی
پیلۆسی، ئێران لە هێرشی ئەتۆمی وڵاتەکەی دەپارێزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئامادەن هەموو رێوشوێنێک بگرنەبەر بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کارەکەی دووربخەنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات رێگرى لە ترەمپ دەکرێت بۆ دەستبردنی بە کۆدى چەکى ئەتۆمییەکان.
نانسی پیلۆسی، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا نامەیەکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و تیادا نووسیویەتی "بەمەبەستی گرتنبەرى رێوشوێن بۆ رێگرى لە ترەمپ بۆ دەستبردنی بە کۆدى چەکى ئەتۆمییەکان یان ئەنجامدانى هەر هێرشێکى سەربازى و ئەتۆمى لەگەڵ مارک میلى، سەرۆک ئەرکانى هاوبەشى ئەمەریکا قسەمکردووە".
لە نامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئامادەن هەموو رێوشوێنێک بگرنەبەر بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا دووربخەنەوە".
لە بەشێکی دیکەی نامەکەشدا هاتووە "لە ئێستادا دۆخی ترەمپ ناجێگیرە و پێویستە کاربکەین بۆ پاراستنى هاوڵاتییانى ئەمەریکا لە هەر هێرشێکى ناهاوسەنگ بۆ سەر وڵات و دیموکراتییەت".
س.س