ئەدەب و هونەر
دوای شێواندنی، مەزاری ماملێ لەلایەن کەسوکارەکەیەوە پاککرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنێ هەینی گڵکۆی هونەرمەندی گەورەی کورد "محەمەدی ماملێ" لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شێوێندرا، لەلایەن "رووناک ماملێ"ی برازایەوە گڵکۆکەی پاککرایەوە.
ئیسماعیل ماملێ، کوڕی هونەرمەندی گەورەی کورد "محەمەدی ماملێ" لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و نووسیوویەتی "بۆ ئاگاداریی هۆگرانی ئاواز و رەسەنی کوردی، دوێنێ هەینی دوای دوو کاتژمێر لە کردەوەی ناشایست و نالەباری ناپاکان کە بوو بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر مەزاری مامۆستا محەمەدی ماملێ، ئەو دەستە چەپەڵ و ناپاکە بە دڵسۆزی و تێکۆشانی خاتوو (رووناکی ماملێ ) سەر مەزاری مامۆستا محەمەدی ماملێ پاککرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ ئەوپەڕی دەستخۆشی بۆ ئامۆزای خۆشەویستم، سوپاسی بێ پایان بۆ تەواوی هۆگران و دڵسۆزانی نەتەوەکەمان کە لەمەر ئەو دیمەنە دڵتەزێنە هەڵوێستیان دەربڕیوە".
س.س