تەندروستی

پێكوتەی دژە كۆرۆنا پزیشكێكی كوشت و گومانەكان لەبارەیەوە تۆختر دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێكوتەی دژە كۆرۆنا پزیشكێكی كوشت و گومانەكان لەبارەیەوە تۆختر دەبنەوە
مەودا میدیا-

گیانله‌ده‌ستدانی پزیشكێكی ئه‌مەریكی بە پێكوته‌ی كۆرۆنا گومان و دڵه‌ڕاوكێی له‌باره‌ی ئه‌و پێكوته‌یه‌وه‌ دروستكردووه‌ و باس لەوەش دەکرێت ئەو پزیشکە هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە.

گریگۆری مایكڵ، پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مەریكا دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو خۆی به‌ پێكوته‌ی كۆرۆنای كۆمپانیا فایزه‌رـ بایۆنتێك كوتا، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

هاوسه‌ری ئەو پزیشکە له لاپەڕەی‌ تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی‌ فه‌یسبووك نووسیوویەتی "هاوسه‌ره‌كه‌م تا به‌ر له‌ كوتانی ته‌ندروستییه‌كی زۆر باشی هه‌بووه‌ و هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی نه‌بووه" ‌و دەشڵێت "مردنی هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌د لە سه‌د به‌هۆی پێكوته‌كه‌وه‌ بووه‌".

لە لایەکی دیکەوە كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مەریكی دەڵێت "ئه‌و رووداوه‌‌ حاڵه‌تێكی مردنی زۆر ناوازه‌یە، به‌ڵێنیش دەدەین لێكۆڵینه‌وەی‌ لەسەر بکەین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان