گێتی
تویتەر سزای بەسەر خامنەییدا سەپاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێگەی تویتەر، سزای بەسەر هەژماری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاند لەبەر پۆستێکی کە لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا کردبووی.
پێگەی تویتەر، تویتێکی عەلی خامنەیی لە تویتەر سڕییەوە کە تێیدا نوسیبووی "ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا و ئەوروپا ناکڕین، چوونکە جێمتمانە نین".
پێگەی تویتەر ئەو تویتەی خانمنەیی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەکاری لەقەڵەمداوە و وەکو سزایەک بۆ ئەو کارەی تویتەکەی سڕیوەتەوە.
تویتەر هەر لەم ڕۆژانەشدا سزای بەسەر سەرۆکی ئەمریکادا سەپاند و رایگەیاند "لەبەرامبەر ئەوەی کە بانگەشەی بۆ توندوتیژی کردووە" هەژمارەکەی راگیراوە.
ب.م