عیراقی
پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانی عیراق خوێدنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کرد و بڕیاریشە فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبوونەیەوەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانیان بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەی ئەنجامدا و تێیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کرد.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، بودجەی ئەمساڵی عیراق زیاترە لە 164 تریلیۆن دینار و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 71 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبێت، پێشنیازکراوە 47 تریلیۆن و 817 ملیار دیناری بە قەرزکردن پڕبکرێتەوە.
لە پڕۆژەیاساکەدا پشکی هەرێم بە نزیکەی 13 ترلیۆن دینار دیاریکراوە و بەهای هەر 100 دۆلارێکیش بە 145 دینار و نرخی هەر بەرمیلە نەوتێکیش بە 42 دۆلار مەزەندەکراوە.
لەبارەی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەسەر پڕۆژەیاساکە، بڕیارە سبەینێ فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبوونەوەیەکی گشتی ئەنجامبدەن و تێیدا هەڵوێستیان یەکبخەن لەبارەی پڕۆژەیاساکەوە.
ب.م