تەندروستی

دووبارە زیادبوونەوەی کێش پەیوەندیی بەم هۆکارانەوە هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووبارە زیادبوونەوەی کێش پەیوەندیی بەم هۆکارانەوە هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زۆر کەس کاتێک هەست دەکەن کێشیان زۆرە دەست بە خۆ لاوازکردن دەکەن دوای ئەوەی کە به ئەنجامەکەیان دەگەن دووبارە کێشیان زیاد دەبێتەوە، ئەمەش هەندێک هۆکاری هەیە کە وادەکات دووبارە قەڵەوبێتەوە، ئەو هۆکارانەش بریتین لە:

- هەندێک جار وەرزشکردن بە هەڵە وادەکات کە کێشت زیاد بکاتەوە و ئازاری ئێسقانەکانیش دەدات.

- نەخواردنی بڕی تەواوەتی پرۆتین و فایبەر.

- زۆر تێکەڵاوبوون و کۆمەڵایەتی بوون وادەکات کە هەموو جۆرە خواردنێک بخۆیت و ئەمەش وادەکات کە قەڵەوببیتەوە.

- بازاڕکردن بەبێ لیست وادەکات کە هەر خواردنێک دەتەوێت بیکڕیت و بیخۆیت.

- بەدەستهێنانی کالۆریەکی زۆر لە خواردنەوە گازییەکان.

- خواردنە خێراکان هۆکارێکی دیکەن بۆ دووبارە قەڵەوبوونەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن