گێتی

لە ساڵی 2020 ئێران هەناردەی بۆ چین و عیراق زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ساڵی 2020 ئێران هەناردەی بۆ چین و عیراق زیادیکردووە
مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتێکی رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانی رایگەیاندووە لە ساڵی رابردوو 2020 وڵاتی ئێران هەناردەی بۆ هەردوو وڵاتی عیراق و چین زیاتر بووە لە چاو ئەو وڵاتانەی دیکە.

رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانی لە راپۆرتی ساڵانەیدا رایگەیاند " لە 20 ئاداری تاوەكو 20 ئەیلولی 2020، ئاستی ھەناردەكانیان بۆ عیراق و چین رێژه‌ی 25%ی كۆی ھەناردەكانی پێكێھێناوە، بەمەش ئاستی هەناردە بۆ ئەو دوو وڵاتە زیادیانکردووە".

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە "لە ساڵی رابردوودا لە 90%ی دەروازە سنوورییەكانی بۆ ھەناردەكردن چالاكبوون و بڕێكی زۆری كاڵا بۆ بازاڕەكان ھەناردەكراوە، هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەک دەروازە سنوورییەکان داخران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان