جیهانی
زۆرینەی ئەمریكییەکان دەیانەوێت ترەمپ لەسەر كار دووربخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
بەپێی ئەنجامی راپرسییەک دەرکەتووە زۆربەی هاوڵاتیانی ئەمریکا دەیانەوێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی دوورخرێتەوە.
بەپێی راپرسییەك كە ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی ئەمرۆ دوو شەممە ئەنجامیداوە، زۆربەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دەیانەوێت ئەنجومەنی پیران دەنگ بدەن بۆ لەسەر كار لابردنی ترەمپ لە پۆستەكەی، هەروەها رێژەی دوو لەسەر سێی دەنگ دەران دەیانەویت گەواهی دەری دەنگدانەكە بن.
لە راپرسییەکەدا خەڵكی ئەمریكا دابەش بوون بۆ دوو ئاراستەی دژ بەیەك، كە بەشێكیان بە پێویستی دەزانن ئەنجومەنی پیران متمانە لە ترەمپ وەرگرێتەوە و بەشێکی دیكەش بە پێویستی نازانن دووربخرێتەوە لەكارەكەی.
لە راپرسیەكەدا هاتووە رێژەی لە 45% دەنگیان داوە بە مانەوەی ترەمپ لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی وڵات و رێژەی لە 4% یش بڕیارێكیان نەداوە و رێژەی لە 51%یش دەنگیان داوە بە بەڵی بۆ لیسەندنەوەی متمانە لە ترەمپ.
جێگەی ئاماژە پێدانە، راپرسیەكە لە نێوان 1156 كەسدا ئەنجامدراوە كە رێژەی لە 58%یان پێیان وایە ترەمپ دەسەڵاتەكەی بەخراپ بەكارهێناوە، بەڵام رێژەی لە 57% پێیان وایە ئەنجومەنی پیران دەتوانێت لێپرسینەوە لە ترامپ بەشێوەیەكی دروست بكات، هەروەها شایەنی باسە راپرسیەكە رۆژێك پێش بەڕێوەچونی دادگایی ترەمپ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە ئەنجامدراوە، بەڵام پێدەچێت بەخت یاوەری ترەمپ بێت، چونكە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران سەربە حزبی كۆماریەكانن كە هاوكات حزبەكەی ترەمپ -ە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی چوارشەممەی داهاتوو واژووی لەسەر پرسی خستنە دەنگدانی لیسەندنەوەی متمانە لەدوناڵد ترەمپ كرد بە بیانوی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكەی و هەر هەمان رۆژیش رەوانەی ئەنجومەنی پیران كرا بۆ دەنگدان لەسەری.