تەندروستی

تۆی خانم بەم رێگایانە کلسی قاپەکانت مەهێڵە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆی خانم بەم رێگایانە کلسی قاپەکانت مەهێڵە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زۆر بەکارهێنانی قاپی پلاستیک وادەکات کە کلس بکات و کێشەی سەرەکی خانمانیش لابردنی ئەو کلس و پیسیەیە کە زیانی تەندروستی هەیە و وادەکات خواردنەکانمان پیسببێت، تۆ دەتوانیت بەم رێگایانە پاکی بکەیتەوە:

1- قاپەکە بە کەفاو و ئاو بشۆ و لێیگەرێ تاوەکو وشک دەبێتەوە، قاپەکە دابنێ لەبەردەم هەتاودا و لێیگەرێ تاوەکو کەمێک خۆر لێیدەدات.

2- دەتوانیت سۆدە بە ئاو بگریتەوە, بەڵام دەبێت خەستبێت وەک دۆشاو دواتر بیدە لە شوێنی کلسەکە لێیگەرێ تا 1 رۆژ و دواتر بە پەرۆیەک لێبکەرەوە. 

3 -  بە کلۆر و ئاوی گەرم بیشۆ.

4- سپیکەرەوە (فاست) و ئاو تێکەڵبکە و بیکە ناو قاپەکەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لێیگەرێ و دواتر بە شاڵ بیشۆ و کلسەکەی بە ئاسانی لێدەبێتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان