عیراقی

حكومه‌ت مووچه‌ بۆ بێكاران ده‌بڕێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌ت مووچه‌ بۆ بێكاران ده‌بڕێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا مووچه‌ی مانگانه‌ بۆ بێكاران ببڕێته‌وه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ سودمه‌ند ده‌بن كه‌ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا مانگانه‌ بڕی 175 هه‌زار دینار بدرێت به‌ كه‌سانی بێكار.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ 900 هه‌زار كه‌س سودمه‌ند ده‌بن و مه‌رجی سودمه‌ندبوونیش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌ی بۆ ده‌بڕردرێته‌وه‌ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ بێت.
Qaiwan
Qaiwan