تەندروستی
سێ رێگەی گرنگ بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زیادكردنی كێشی جەستە هۆكاری زۆری هەن، رەنگە زۆر خۆری كاریگەرترینیان بێت. لەسەر ئاستی جیهانی قەڵەوی بووەتە كێشەیەكی گەورە، بۆیە زۆرینەی قەڵەوەكان هەوڵی دابەزاندنی كێشیان دەدەن.
بەپێی ئەزموون و توێژینەوەكان ئەم رێگەیانە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستە گرنگن:
یەكەم: بەپێی رۆیشتنی رۆژانە و بەردەوام، بەشێوەیەك پیڵاوی تەندروست و جلوبەرگێك بەكاربهێنێت كەوا ببێتە هۆی عارەقكردنەوە بۆ ئەوەی رێژەی چەوری زیاتر بسوتێنیت.
دووەم: تەنها بەپێ رۆیشتن، ئەگەر جوڵە و چالاكیی دیكەی لەگەڵدا نەبێت، ئەوا كاریگەریی ئەرێنی زۆری نابێت، بۆیە هەوڵبدە لەگەڵ بەپێ رۆیشتنەكەتدا جوڵە و چالاكیی جیاواز ئەنجام بدەیت.
سێیەم: كاتێك بڕیارتداوە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەت بەپێی رۆیشتن بكەی، ئەوەش لەبەرچاو بگرە كەوا نابێت ئاسن یان هەر شتێكی دیكەی قورس هەڵبگریت، بزانە ئەوە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.
چوارەم: خاڵێكی دیكەی گرنگ پەیڕەویكردنە لە بەرنامەی خواردنی تەندروست، بە وەرگرتنی رێنمایی پزیشكی.