گێتی
ئێران مانۆڕی كرد و گرژییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا توندتر دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزە دەریاییەكانی سوپای ئێران دەستیانكرد بە ئەنجامدانی مانۆڕێكی سەربازیی لە كەنداوی عومان، ئەمەش لە كاتێكدایە گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا لەوپەڕی پلەی توندیدایە.
تەلەڤزیۆنی رەسمیی ئێران لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە "هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیانكردووە بە مانۆڕی دەریایی بە مووشەكی كورت مەودا و كەشتییە دەریاییەكان لە كەنداوی عومان".
بەپێی زانیاریی تەلەڤزیۆنە رەسمییەكەی ئێران "مانۆڕەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و تیایدا مووشەكە دوورمەوداكان نمایش دەكرێن"، هەروەك "هەفتەی پێشوو لە پارێزگای سمنان سوپای ئێران مانۆڕی بە فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی كردووە".
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی میهری ئێرانی نیمچە رەسمی رایگەیاند "لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، سەكۆیەكی مووشەكی لە كەناراوەكانی كەندوای عوسمان جێگیر كردووە".
خ.غ