عیراقی

شوێن گره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس دانرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێن گره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس دانرا
مه‌ودا میدیا-

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو عه‌لی به‌سری، وه‌ك شوێن گره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بۆ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دیاری كرد.

ئه‌بو عه‌لی به‌سری، فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی به‌در بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت تا ساڵی 1998،دوای ئه‌ویش هادی عامری، له‌ ساڵی 2000 فه‌رمانده‌یی هێزه‌كه‌ی وه‌رگرت.

ئه‌بو عه‌لی به‌سری، له‌ ساڵی 2003 پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌ حكومه‌تی عیراقدا وه‌رگرت و دواتر بوو به‌ بریكاری وه‌زاره‌تی كار.

رۆژی 3ی كانونی دووه‌می 2020ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه‌ له‌ شاری به‌غدا كرانه‌ ئامانج و كوژران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان