وەرزش
کومان چۆن باسی سەرکەوتنی یانەکەی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی بەرشەلۆنە توانی بەسەر یانەی ریاڵ سۆسیدادا سەربکەوێت و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی.
لەو یارییەدا و لە کاتی یاسایدا هەردوو یانە بەگۆڵێک یەکسان بوون، بەڵام دواتر داوەری یارییەکە پەنایی بردەبەر لێدانە یەکلاییکەرەوەکان.
بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی (٣-٢)سەرکەوتن تۆماربکات و بگاتە یاری کۆتایی جامی سوپەر. لەوێش چاوەڕێی براوەی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ بلباو دەکات کە کات ژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو بەکاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
کومانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای سەرکەوتنی یانەکەی و گەیشتن بە یاری کۆتایی بەشداری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کردووە بەم شێوەیە باسی یارییەکەی کرد.
کومان: یارییەکی زەحمەت و قورس بوو بۆ ئێمە، لەسەرەتایی یارییەکەدا خراپ بووین، بەڵام دواتر توانیمان خۆمان رێک بکەینەوە.
کومان: دی یونگ یاریزانێکی باشە و دەتوانێت لەهێڵی ناوەندا ئاستێکی باش پێشکەش بکات.
کومان: تا ئێستا روو نیە کە میسی دەتوانێت بەشداری یاری کۆتایی بکات یاخود نا.
کومان: هیوادارم بتوانین لە داهاتوودا سەرکەوتن تۆمار بکەین و هەڵە و کەم و کوڕییەکانمان چارەسەر بکەین.
کومان: ریاڵ سۆسیداد یانەیەکی بەهێزە و هەردەم دەبێتە کێشە بۆ یانەکان، بەڵام لە کۆتاییدا توانیمان سەرکەوتووبین.

بیروڕا