ئەدەب و هونەر

پەرلەمانی کوردستان سکاڵای لەسەر دوو هونەرمەند تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان سکاڵای لەسەر دوو هونەرمەند تۆمارکرد
مەودا میدیا-

پەرلەمانی کوردستان سکاڵای یاسایی دژی دوو هونەرمەند تۆمارکرد کە لە دوا بەرهەمیاندا رەخنەیان لە کارەکانی پەرلەمان گرتبوو.

هەفتەی پێشوو، هونەرمەندان هەڵگورد قەهار و شیرین محەمەد ڤیدیۆ کلیپێکی نوێیان بە زاراوەی بادینی بڵاوکردەوە و تێیدا رەخنەی توندیان لە ئاستی پەرلەمانی کوردستان گرتووە و لەناو بەرهەمەکەدا پەرلەمان بە "بازرگانیکەر بە خوێن و ئاڵا و خاک" ناوبراوە.

دوێنێ پێجشەممە، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بەشی یاسایی پەرلەمان سکاڵای لەسەر ئەو دوو کەسە تۆمارکردووە کە ئەو بەرهەمەیان بڵاوکردووەتەوە و سوکایەتیان بە پەرلەمان کردووە".

لە بەرانبەردا، خەتاب عومەر، کە پارێزەری ئەو دوو هونەرمەندەیە بەرهەمەکەیان بڵاوکردووەتەوە رەتیدەکاتەوە سوکایەتی بە پەرلەمان کرابێت و دەڵێت "پەرلەمان کەوتووەتە هەڵەیەکی گەورە و سکاڵاکەیان مەترسیە بۆسەر ئازادی ڕادەربڕین، ناکرێت ئازادی مرۆڤەکان بەرتەسک بکرێتەوە".

ئەمەش یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە کە پەرلەمانی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر هونەرمەندان تۆمار بکات.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan