جیهانی
ژنێک دەبێتە وەزیری بەرگریی لوبنان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا- سۆما خالید
بۆ یەکەمین جار ژنێک لە لوبنان دەبێت بە وەزیری بەرگریی لوبنان و هاوکاتیش دەبێتە جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.
زینە عەکەر، وەزیری بەرگری لوبنان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەردا نووسیوێتی "شەرەفی ئەوەم پێبەخشرا وەکو یەکەمین ئافرەت پۆستی وەزارەتی بەرگری لە وڵاتێکی عەرەبی وەرگرم و هاوکات دەبمە جێگری سەرۆکوەزیرانی لوبنانیش".
لە کۆتایشدا دەڵێت "لە کابینەی نوێی حکومەتی لوبناندا پێنج ئافرەت دەبینرێن و ژمارەی وەزیرەکانیش بۆ 20 وەزیر کەمکراونەتەوە کە پێشتر 30 وەزیر بوون".
زینە عەکەر مەسیحییەکی ئۆرسۆدۆکسیی یۆنانییە، هاوسەری جەواد عەدرا، بازرگانی ناسراوی لوبنانە کە ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵی لە بەڕێوەبردن و لێکۆڵینەوەدا هەیە.