راپۆرت

دوای تێپەڕبوونی 80 ساڵ، پاسی قوتابخانەکان تا ئێستا وەکو خۆیانن و نەگۆڕاون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای تێپەڕبوونی 80 ساڵ، پاسی قوتابخانەکان تا ئێستا وەکو خۆیانن و نەگۆڕاون
مەودا میدیا- رامیار جەمال

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی، لە ساڵی 1939وە تا ئیستا لە جیهاندا پاسی قوتابخانەکان شێوەیان وەکو خۆیانن، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەر نەهاتووە، ئەگەر چی لە ناوەوە گۆڕانکاری زۆر بەدی دەکرێت، بەڵام لە دەرەوە وەکو خۆیانن. 

10 دەیە تێدەپەڕێت و شارەزایانی هاتوچۆ پاسەکان بە سەلامەتترین میکانزمی گواستنەوەی قوتابییان بۆ قوتابخانەکان دەزانن، ئەوە مەزندە دەکەن کە بەکارهێنانی پاسەکان 80 جار سەلامەتترە لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل، ئەمە لە کاتێکدایە کە پاسەکان پشتێنی سەلامەتییان نییە.

سەرەتای چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1939 کە لە کۆنفرانسێکدا مامۆستایەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆلێژی مامۆستایان بەناوی فرانک سیر، هەموو ئەم پێوەرانەی چەسپاند کە ئەمڕۆ لە پاسی قوتابخانەکان دەیانبینین.

ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە هەر رۆژێکدا 26 ملیۆن منداڵ بە پاس دەگەیەندرێنە بە قوتابخانە، شایانی باسە کە پێش زەمەنی بەکارهێنانی پاسەکانی قوتابخانە، منداڵان بە عەرەبانەی تایبەت دەبران بۆ قوتابخانە، بەڵام لە سییەکانی زەمەنی رابردووەوە رێگەکانی ئۆتۆمبێل فراوانتربوون، بۆیە جۆرەکانی ئۆتۆمبێل زیادیانکرد، ئەمەشە وای کرد کە پاسی قوتابخانەکان باوتربن  لەم سەردەمەدا فرانک سیر ئەوەی راگەیاند "پاسەکان رۆڵێکی باڵایان هەیە لە پەروردەی لادێیدا-شوێنە دوورە دەست و دوور لە شارەکان"، ناوبراو خۆشی مامۆستایەک بووە لە یەکێک لە لادێکان، بۆیە لە 1926 - 1938 پاسەکان لە 32% زیادیانکردووە.

ئەوەبوو مامۆست سیر فرانک داوای بەستنی کۆنفرانسێکی لەسەر ئەم بابەتە کرد، وە رێککەوتن لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی پاسەکانی قوتابخانە بۆ نموونە، هەموو پاسێک دەبێت 44 شوێنی دانیشتنی هەبێت، وە دیاریکردنی درێژی و پانی رێرەوی ناو پاسەکە، یەکێکی تر لەم قەوانینانە کە لەسەری رێککەوتن دیاریکردنی رەنگی زەرد بوو بۆ رووکاری پاسەکان، چونکە پێیان وابوو رەنگەکە خێراترین رەنگە کە بناسرێتەوە لەلایەن پیادەوە. 

یەکێکی تر لە هۆکارەکانی نەگۆڕانی شێوەی پاس و هەلبژراندنیشی بۆ قوتابخانە کێش و قەبارەکەیەتی، شارەزایان و توێژەرانی ئەمەریکا بەم ئەنجامە گەیشتوون کە پاس سەلامەتترین هۆکاری گواستنەوەیە بۆ قوتابییان بە پێچەوانەی ئۆتۆمبێلەوە کە کێشەکەی کەمە، کێشی پاس حەوت ئەوەندی کێشی ئۆتۆمبێلە، پلێتێکی پۆڵایینی هەیە کە هەڵگرانی دەپارێزێت لەکاتی رووداوی هاتوچۆدا، ئەمە جگە لە رەنگە زەرد و رووناکییە ئاشکراکەی کە سەرجەمیام هۆکاری زۆری سەلامەتی قوتابیانن.

پاسەکان بەشێوەیەک دیزاین کراون کە شۆفێرانی تر بە ئاسانی بیناسنەوە کاتێک کە لێیان نزیک دەبنەوە وە دەشزانن ئەمانە ڕێبواری زۆریان هەڵگرتوەو پێوستە ووریا بن.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەم پاسانە پشتێنی سەلامەتیان نییە وەکو لەسەرەوە باسکرا، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە پێویستییان پێی نییە، چونکە جێگەی دانیشتنەکان وا دروستکراون کە پارێزگاری لە گەشتیاران بکەن لە کاتی رووداوی هاتوچۆدا وە زیانەکان سووک بکەن.

لە ئێستادا هەموو پێنج ساڵ جارێک "کۆنفرانسی نیشتمانی بۆ هۆکارەکانی گواستنەوەی قوتابییان" لە ئەمەریکا دەکرێت، دامەزرێنەری ئەمەش فرانک سیر بوو لە ساڵی 1939وە کە تیایدا داوای بەستنی کۆنفرانسێکی کرد بۆ رێککەوتن لەسەر بنەماکانی سەلامەتی پاسەکانی قوتابخانە.  

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن