جیهانی
ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و ترەمپ لە کۆبوونەوەکەدا گەلی کوردستان بە گەلی مەزن وەسف کرد دووپاتیکردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی کوردستان.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی کانونی دووەمی 2020 له داڤۆس سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه, له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عیراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانیان به‌تایبه‌تی له بواری هاریكاریی وزه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، رەوشی ناوچه‌كه به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دۆخی سووریا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆکی ئەمریکا دووپات كرده‌وه بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێشتا تیرۆر له ناوچه‌كه مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه، بۆیه گرنگه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
هەروەها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌ڕینی نه‌وه‌د و یه‌كه‌وه تا ئازادیی عیراق و قۆناغه‌كانی دوای ساڵی 2003 و رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی تازه پێشكه‌ش كرد و خواستی هه‌رێمی بۆ بره‌ودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له بواره جیاكاندا نیشان دا.