کوردستانی

شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای قەڵادزێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا، پۆلیسی راپەڕین دەڵێت "شەڕەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی دووەمی 2021 هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە بە بوونی شەڕێک له گەڕەکی راپەڕین لەنێوان دوو بنەماڵە کە تەقەی تێدا کراوە، دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی راپەڕین گەیشتنە شوێنی مەبەست".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر رووداوەکە بە فەرمانی دادوەر بە مادەی 431 شەش کەس دەستگیرکرا و دەستیشگیراوە بەسەر 2 چەکی جۆری کڵاشینکۆف، رووداوەکە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و لەئێستاشدا بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan