راپۆرت

گومان دەکرێت کۆمپیوتەری سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا گەیشتبێتە دەست هەواڵگری روسیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گومان دەکرێت کۆمپیوتەری سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا گەیشتبێتە دەست هەواڵگری روسیا
مەودا میدیا-

یەكێك لە هێرشكەرەكانی سەر باڵەخانەی كاپیتۆل هەوڵیداوە كۆمپیتەرە تایبەتەكەی نانسی پیلۆسی بفرۆشێت بە دەزگای هەواڵگری روسیا

بەپێی یەكێك لە كەیسە تاوانكارییەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، یەكێك لەو گەنجانەی كە بەشدار بووە لە هێرشكردنە سەر باڵەخانەی كاپیتۆلی ئەمەریكی، بەنیاز بووە كۆمپیتەرە تایبەتە دەستییەكەی نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بفرۆشێت بە دەزگای هەواڵگری رووسی.

ئامانج لە سكاڵاكە كە لە كۆتایی ئێوارەی رۆژی یەكشەممە پێشكەشی دادگای تاوانكاری كراوە لە واشنتۆن بۆ دەستبەسەكردنی رایلی جۆن ویلیامزە لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، بەهۆی هەڵكوتانەسەر باڵەخانەی كاپیتۆل بەشێوەیەكی تێكدەرانە و رەفتاری ئاژاوەگێرانە كە تا ئێستاش بەشێكیان نەدۆزراونەتەوە و نازانرێت لە كوێشن.

پاڵپشت بە ژمارەیەكی زۆر لە وێنە و ڤیدۆكانی هەڵكوتانە سەر باڵەخانەی كاپیتۆڵ لە رۆژی 6ی كانونی دووەم، یەكێك لە ئەندامانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی رایگەیاند "ویلیامز لە نزیكی نوسینگەی نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەران بینراوە".

بەگوێرەی ئەو گەواهیدانەی كە لە بەڵگەنامەی دادگادا هاتووە بەناوی (دەبلیو 1) وە هاوبەشی پێشتری رایلی جۆن ولیامز بووە دەڵێت "ولیامز پلانی دارشتوە بۆ ناردنی كۆمپیتەرە دەستییەكە بۆ هاوڕێیەكی لە روسیا وە بەفرۆشتنی بە دائیرەی هەواڵگری روسی" .

بەگوێرەی گەواهیدانەكە، بەهۆكارێكی نادیار فرۆشتنەكە سەری نەگرتووە و تائێستاش كۆمپیتەرەكە یان لای ویلیامز ماوەتەوە یاخود لەناوی بردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا بەتەواوی روون نەبووەتەوە كۆمپیتەرەكە هی پیلۆسییە یاخود نا.

بەپێی ناوەڕۆکی بەشێكی زۆر لە ڤیدیۆكان، ژنیك لەو بڕوایەدایە ویلیامز داوای لەوانی تر كردووە هێرشبكەنە سەر قاتەكانی سەرەوەی باڵەخانەی كاپیتۆل.

هەر بەگوێرەی گەواهیدانەكە، دایکی ویلیامز كە لە شاری هاریسبرگە، لە هەندێ وێنەدا كوڕەكەی ناسیوەتەوە لە كاتی هێرشكردنە سەر باڵەخانەی كاپیتۆل، دایکی ویلیامز لەبارەی كوڕەكەیەوە وتی " كوڕەم لە ناكاو گرنگی بە سیاسەتی سەرۆك دۆنالد ترەمپ داوە".

ویلیامز لەگەڵ دایکی  رۆشتوە بۆ واشنتۆن، بەڵام لەهەمان رۆژدا لە دایکی جیابوەتەوە بەهۆی خۆپیشاندانەكەوە.

 بەگوێرەی گەواهیدانەكە،  پاش گەڕانەوەی ویلیامز بۆ ماڵەوە جانتاكەی ئامادەكردووە و بە دایکی وتووە بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن، بەگوێرەی سكاڵاكە لەوانەیە ویلیامز هەڵهاتبێ.

بەدەیان كەس لەوانەی هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی كاپیتۆل ناسراونەتەوە و ودەسگیركراون، زۆربەیان بەهاوكاری وێنە و ڤیدیۆ كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكراونەتەوە ناسراونەتەوە.

تائێستاش باڵەخانەی كاپیتۆل لەژێر پاراستنێكی توندایە بەهۆی هاتنەسەر كاری جۆ بایدن لە ئیوارەی چوارشەممە.

سەرچاوە: مۆنتی کارلۆ

وەرگێڕان: هێمن سەعید

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان