تەندروستی

نەزۆکی دووەمی چییە لە خانماندا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەزۆکی دووەمی چییە لە خانماندا؟
مەودا میدیا-

دکتۆرە مەعصومە مەحمود محەمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە بابەتێکدا باس لە نەزۆکی دووەمی خانمان دەکات، ئاماژە بەوەدەکات، نەزۆکی دووەمی کاتێکە کە پێشتر خانمان دووگیان بوون (چ لەبار بوون بێت، چ منداڵێکی تەندروست بێت)، بەڵام دوا بە دوای ئەوە توانای دووگیان بوونیان نامێنێت.

 هۆکارەکانی
1- هەندێ کێشە کە لە کاتی سکپری یان منداڵبوونی پێشوودا روویداوە وەکو هەڵدڕانی زۆر لە کاتی منداڵبوون، ماوەی زۆری نێوان سەرئاو تەقین و منداڵبوون، هەوکردنی دوای منداڵبوون، مانەوەی بەشێکی بچوک لە وێلاش لە منداڵدان لە دوای منداڵبووندا و هەوکردنی دوابەدوای ئەوە.
2- کێشەکانی سووڕی مانگانە.
3- هەوکردن لە ئەنجامی نەخۆشییە جنسییە گواستراوەکان یان لە ئەنجامی جووتبوون.
4- زۆربوونی تەمەن.
5- زۆربوونی کێشی لەش.
6- هۆکاری دەوروبەر و ستایلی ژیان.
7- نەخۆشییە رۆماتیزمییەکان.
8- خراپ بوونی جۆرێتی تۆی پیاو و بڕی تۆوەکان.
9- هۆکارە نەزانراوەکان.

 ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی نەزۆکی دووەمی، هەندێکیان هۆکاری ئافرەتان، هەندێکیان هی پیاوان، هەندێ کاتیش بەهۆی کێشە نەزانراوەکان دروست دەبن, هۆکاری نەزۆکی و دەرمانی نەزۆکی لە هەردوو جۆری نەزۆکیدا واتە نەزۆکی سەرەتایی و نەزۆکی دووەمی تاڕادیەکی زۆر لە یەکدەچن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد