مەودا کەناڵ
لەبارەی رێککەوتنی بەغدا و هەولێرەوە پێشنیازێکی نوێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی وه‌زیرى نه‌وتى عیراق، به‌رپرسانى کۆمپانیاى سۆمۆ و لیژنه‌ى دارایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فرۆشتن و داهاتى نه‌وتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە و باس لە راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێمی کوردستان کراوە.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "لەو کۆبوونەوەیەدا راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێمی کوردستان یان وه‌رگرتنى داهاتى 250 هه‌زار به‌میل نه‌وت به‌و نرخه‌ى سۆمۆ ده‌یفرۆشێت پێشنیاز کراوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "به‌غدا ئاماده‌یه هه‌موو دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرێت به هه‌موو تێچوونه‌کانیه‌وه، پێشنیازى دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده نه‌بێت، ئه‌وا به‌غدا رازییه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرێت به‌و نرخه‌ى سۆمۆ ده‌یفرۆشێت".
ک. ر