تەندروستی

چەند سوودێکی راگرتنی پشیلە لە ماڵدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند سوودێکی راگرتنی پشیلە لە ماڵدا
مەودا میدیا-

سایە عەبدولغەفار، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی ڤێتێرنەری لە بابەتێکیدا باس لە چەند سودێکی تەندروستی راگرتنی پشیلە دەکات لە ماڵدا، ئەو خوێندکارە دەڵێت "بوونی پشیلە لە ماڵدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و دڵتەنگی" و زیاتریش لەبارەی پشیلەوە دەشڵێت "وادەکات کەمتر تووشی هەستیاری ببیت".

چەند سوودێکی تەندروستی دیکەی هەبوونی پشیلە:
- دەتوانن مەترسیی توشبوون بە نەخۆشیی دڵ کەم بکەنەوە:
توێژینەوەکان گەیشتوونەتە ئەوەی کە هەبوونی پشیلە ئاستی دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی سوڕی خوێن، بەتایبەت نەخۆشییەکانی دڵ بۆ نموونە جەڵتە کە بەڕێژەی سەدا سی کەم دەکاتەوە.

- دەتوانیت باشتر بخەویت:
چەند توێژینەوەیەکی تازە لە سەنتەری مایۆکلینیک بۆ چارەسەری خەوتن توانی ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە %41ی ئەو کەسانەی بەشداریان کردووە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی ئاژەڵەکانیانەوە دەتوانن باشتر بخەون.

- پشیلە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و دڵتەنگی:
هەبوونی پشیلە لە دەورووبەرت دەبێتە هۆکاری رژانی هەندێک مادەی کیمیایی لە لەشدا کە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و دڵتەنگی. هەروەها پشیلە بەوە ناسراوە کە پێویستی بە چاودێرییەکی زۆر نییە و دانیشتنێکی کەمیش بێت بەسە بۆ تۆش و ئەویش کە دڵخۆش بن.

- وادەکات کەمتر تووشی هەستیاری ببیت:
ئەو منداڵانەی کە لەژێر تەمەنی یەک ساڵییەوە لە ماڵەکانیاندا پشیلەیان هەبووە لە دواییدا هەستیارییان کەمتر بووە بەراورد بەو منداڵانەی کە لەگەڵ ئاژەڵێ ماڵی نەژیاون، ئەوەش تەنها هەستیاری بەرانبەر بە ئاژەڵەکان ناگرێتەوە، بەڵکو دەرکەوتووە ئەو منداڵانە هەستیاریی گەرد و خۆڵ و هەڵاڵەشیان کەمتر تێدا دەرکەوتووە.
لە مێدیارەوە وەرگیراوە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن