تەندروستی

نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک
مەودا میدیا-

د. سەناریا شوان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک لە بابەتێکدا باس لە نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک (paget’s diseases of nipple) ئاماژە بەوەدەکات، یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە تووشی گۆی مەمک دەبن جۆرێکە لە شێرپەنجەی گۆی مەمک دەگرێتەوە، مەرج نییە لەهەموو نەخۆشێکی شێرپەنجەی مەمک ببینرێت.

لە نیوەی ئەو نەخۆشانەی کە دەستنیشان دەکرێن کە ئەم نەخۆشیەیەیان هەیە گرێی شێرپەنجەی مەمکیان دەبێت، هەندێک جار ئەم نەخۆشییە دەستنیشان ناکرێت بەهۆی ئەوەی لە نەخۆشی بیرۆ دەچێت.

نیشانەکانی
1- گۆڕانکاری لەشێوەی گۆی مەمک.
2- خورانی گۆی مەمک.
3- سووتانەوە و کزانەوە .
4- سوربوونەوە.
5- ئازار.
6- هەندێکجار هەست بە گرێ دەکرێت لە مەمکەکە.
7- لەوانەیە تەری لە گۆی مەمکەکە بێتە دەرەوە، زەرداو یان خوێن.

یەکەم نیشانەکانی لە گۆی مەمکەوە دەست پێدەکات دواتر دەچێت بەرەو رەشێنەی دەرەوەی گۆیەکە، دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە لە رێگەی وەرگرتنی نمونەیەکی بچوکە لە گۆیەکە دوای ئەوەی هەموو پشکنینە پێویستەکان ئەنجام دەدرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد