تەندروستی
ئەو پێنج مادەیە چییە کە هەمیشە لە لەشدا کەمە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەبوونی کێشە و ناخۆشی و قەلەقی کاریگەری زۆر لەسەر جەستە بەجێ دەهێڵێن و هۆکارن بۆ ئەوەی لەش نەتوانێت بەباشی کار بکات ئەمەش وادەکات لەش هەمیشە کەمی ڤیتامینات و کانزاکانی هەبێت.
ئەم پێنج مادەش ئەوانەن کە لەلەشدا هەمیشە کەمن و چەن کاریگەریەک لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن، ئەوانیش:
1- پۆتاسیۆم: کەمی لە لەشدا هۆکارە بۆ نەخۆشییەکانی داخورانی ئێسک، قەلەقی، باش کارنەکردنی گورچیلە.
هۆکاری کەمی ئەم مادەیەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی باڵانسی خۆراک و نەبوونی خشتەی باشی خۆراک و قەلەقی.
سەرچاوەی ئەم خۆراکە زیاتر دەتوانی لە پەتاتە و سپێناخدا دەستت بکەوێت.
2- فایبەر: کەمی لە لەشدا هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە، زیادبوونی کۆڵسترۆڵ و قەبزی.
هۆکاری کەمی ڤایبەر زیاد خواردنی ئەو خۆراکانەیە کە شەکر و ئاردیان زۆرە.
سەرچاوەی ئەم مادەیە زیاتر لە پاقلەمەنی و میوەکاندا دەست دەکەوێت.
3- کالسیۆم: کەمی لەشدا دەبێتە هۆی لاوازی دڵ، دروست بوونی کلسی ددان، ئازاری جومگە و ئێسکەکان.
هۆکاری کەمی کالسیۆم ،نەبوونی باڵانسی خۆراکی، زیاد خواردنی مادەکافاینییەکان.
سەرچاوەی دەست کەوتنی، شیر، برۆکلی، بادەم.
4- ڤیتامنین D: کەمی لە لەشدا دەبێتە هۆی نەخۆشییە پەتاییەکان، تەنگەنەفەسی، هەبوونی ئازاری جومگە و ئێسکەکان، هەڵوەرینی قژ.
هۆکاری کەمی ئەم ڤیتامینە: کەم بەرکەوتنی تیشکی خۆر، نەبوونی باڵانسی خۆراکی، قەلەقی.
سەرچاوەی ئەم خۆراکە ، خواردنی ماسی سەلمونە.
5- ئاسن: کەمی ئاسن هۆکارە بۆ کەم خوێنی، قژوەرین و رەشبونی پێست و شکانی نینۆکەکان.
هۆکاری کەمی ئاسن ، نەبوونی مادەی خۆراکی پێویستە کە جەستە ناتوانێت لەخواردندابە دەستی بهێنێت.
سەرچاوەی دەست کەوتنی ئاسن: گۆشتی سوور، مریشک.
س.س