تەندروستی

باشترین ئەو خواردنانەی کە پێویستە منداڵ بیانخوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


باشترین ئەو خواردنانەی کە پێویستە منداڵ بیانخوات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دایکان هەمیشە هەستیارن بەرانبەر بە خواردنی منداڵەکانیان کە دەبێت خواردنێکی تەندروست و دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان بدەن بە منداڵەکانیان، تاوەکو گەشەیەکی خێرا و تەندروستی هەبێت، لەو خواردنە بەسوودانەش بریتین لە:

- سەوزە و میوەکان، پێویستە هەڵبژاردەی یەکەمی دایکان بێت بۆ خۆراکی منداڵەکانیان.

- ماست، بەکتریای بەسوودی تێدایە و یارمەتیدەری منداڵە بۆ گەشەیەکی تەندروست، بەڵام پێویستە دایکان ماستێکی کەم چەوری و شەکر هەڵبژێرن.

- پەتاتە، گرنگە بۆ منداڵ بەهۆی ئەوەی کە چەند ڤیتامین و مادەیەکی بە سوودی تێدایە.

- شیر، بەسوودە بۆ بەهێزبوونی ددان و ئێسکی منداڵ و برێکی زۆر لە کالیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، دایکان دەتوانن شیری مانگا بەکاربهێنن بۆ منداڵەکانیان بەهۆی ئەوەی کە چەوری کەمی تێدایە.

تێبینی بەشێک لەو خواردنانە واباشترە لە دوای تەمەنی شەش مانگەوە بدرێت بە منداڵان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن