جیهانی

رەتکردنەوەی هاوسەرگیرییەک کچ و کوڕێک دەکاتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەتکردنەوەی هاوسەرگیرییەک کچ و کوڕێک دەکاتە قوربانی
مەودا میدیا-

کچێک لەلایەن  کوڕێکەوە کە خۆشیویستووە کوژرا لەکاتی کوشتنی کچەکەدا کوڕەکە خۆشی گیان لەدەست دەدات و هۆکاری کوشتنەکەش بەهۆی ئەوەوە بووە کە کچەکە کوڕەکەی رەتکردووەتەوە.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی سوریا "گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ لە پارێزگای سوەیدای باشوری سوریا لە تەنیشت ئەو كچەدا كە خۆشیدەوێت بۆمبێكی دەستی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "کچێکە ناوی حەنان و تەمەنی 22 ساڵە و كاتێك لە دەوام بەرەو ماڵەوە گەڕاوەتەوە، نزار چووەتە تەنیشتی و بۆمبێكی دەستی تەقاندووەتەوە، بەهۆیەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە".

باس لەوەش دەکرێت "کە پێشتر نزار چەندین جار چووەتە داخوازی حەنان، بەڵام رەتكراوەتەوە و پاش ئەوەی زانیویەتی حەنان لەگەڵ گەنجێکی دیکە هاوسەرگیری دەکات بڕیاریداوە ئەو تاوانە ئەنجامبدات".

ئەمەش لە کاتێکدایە, کە راپۆرتی دەزگاكانی راگەیاندنی ناوخۆی سوریا باس لەوەدەكەن كۆتاییەكانی ساڵی رابردووش رووداوێكی هاوشێوە و لە هەمان پارێزگا  روویداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان