تەندروستی
چەند سوودێکی گرنگی زەردەچەوە بۆ تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دکتۆر کامهران رەسوڵ ژاژڵهیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا باس لە گرنگی و سوودەکانی زەردەچەوە دەکات بۆ تەندروستیی مرۆڤ، ئەوانیش:
1- دژە هەوکردنێکی زۆر بە هێزە, کۆمەڵێک مادەی دژە ئۆکسان و مادەی دژی ڤایرۆس و بەکتریا و کەڕووی تێدایە, بێجگە لە بوونی تایبەتمەندی دژی شێرپەنجە و هەوکردن.
2- چارەسەری سروشتی هەوکردنی جومگەکان وێنەی سەوەفان.
3- پاکردنەوەی برین و چارەسەری هەوکردنی برین و یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین.
4- چارەسەری نەخۆشی سەدەفە.
5- چارەسەری رەبۆ, یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە لەوانەی رەبۆیان هەیە.
6- خۆپاراستن لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و پەتا.
7- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەش.
8- خۆپاراستن لە شێرپەنجە ؛ بە هۆی بوونی ماددەی کیومارینەوە, بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و کۆڵۆن و پێست و لوکیمیا ، هەروەها کەمکردنەوەی کاریگەرە لاوەکیەکانی هەندێ عیلاجی کیمیاوی.
9- یارمەتی جگەر دەدات بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ماده ژەهراییەکان.
10- یارمەتی دابەزاندنی کێش و خێرا سووتانی چەوری لەش دەدات.
11- یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە تووش بوون بە ئەلزەهایمەر یان درەنگ تووشبوون و بە سوودە بۆ پاراستنی تەندروستیی مێشک و کۆئەندامی دەمار و بەهێز کردنی یادەوەری.
12- یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە لەگەڵ بوونی کاریگەری لە رێگرکردن لە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم .
13- یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، بۆیه گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە.
14- سوودی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی پێست، بەهێزکردنی مووەکانی قژ و رێگریکردن لە وەرینی قژ، هەروەها لە چارەسەرکردنی زیبکە و عازەبە.
س.س