عیراقی
خه‌زعه‌لی و سه‌در داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ی 24ی كانونی دووه‌می 2020 خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا ئه‌نجام بدرێت، هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوا ده‌كه‌ن سبه‌ی هه‌ینی عیراقییه‌كان شۆڕش بهپاربكهن دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، رایگه‌یاند "ئه‌مریكا پابه‌ند نه‌بووه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه و به‌مه‌ش ئێستا عیراق وڵاتێكی داگیركراوه، بۆیه رۆژی هه‌ینی په‌یامێك به‌گوێی جیهاندا ده‌ده‌ین و با ئه‌مریكاش باش بزانێت له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا ده‌بین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و بڕیاری نه‌كشانه‌وه‌یان له عیراق".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا هانی خه‌ڵكی داوه بۆ به‌شداری كردن له خۆپیشاندانه‌كه‌دا و نوسیویه‌تی "وڵاته‌كه‌مان شوێنی بێگانه‌ی تێدا نابێته‌وه، بێگانه له ناوده‌به‌ین و سته‌می سته‌مكاران ریشه كێش ده‌كه‌ین".