تەندروستی

رێنمایی تەندروستی لەبارەی کیسی پشتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی تەندروستی لەبارەی کیسی پشتەوە
مەودا میدیا-

د. ئامانج حەسەن، پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت بابەتێکی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووتەوە بە ناونیشانی کیسی پشت ، دەڵێت "کیسی پشت کە دەمار و دڕکە پەتکی تێدانییە، رێژەیەکی کەم لەم گرووپەدایە بەگشتی نیشانەکانی کەمترن و زۆربەی کات نادۆزرێتەوە" و دەشڵێت "چارەسەری نەخۆشییەکە بەنەشتەرگەری دەبێت بەلابردنی کیسەکە و دروستکردنی پەردەی دەمار و دڕکەپەتک بۆباشترکردنی رێژەی پاکبوونەوە".

 دەقی نووسینەکەی د. ئامانج حەسەن: 
کیسی پشت
بوونی کیسێک کە بەناتەواوی داپۆشراوە بە پێست و پەردەی دەمارەکان لەبەشی خوارەوەی پشت، یان مل. تائێستا هۆکارێکی ڕروون و جەخت پێکراو نەدۆزراوەتەوە بەڵام کەمی فۆلیک ئەسید کە پێویستە بۆ دروستکردنی خوێن یەکێکە لەهۆکارەکان، دیاریکردنی نەخۆشییەکە لەڕێگای سۆنەرەوە دەبێت کە بۆدایکی منداڵەکە دەکرێت، بەگشتی دەکرێت بە دوو جۆرەوە:

1- کیسی پشت کەدەمارو دڕکەپەتکی تێدایە: کە رێژەیەکی زۆری کیسەکان لەم جۆرەیە و کاتێک کە منداڵەکە لەدایک دەبێت کیسەکە هەیە زۆربەی کات قاچی ناجوڵێت و توانای کۆنترۆڵ کردنی میز و پیسایی نابێت واتە دەرچەی کۆم و میزی شلن لەکاتی هەڵسەنگاندنی لەلایەن پزیشکەوە، بێگومان ئەم نەخۆشییە کە لەسکی دایکیدا دروستبووە زۆربەی کات خراپ دروستبونی هەندێک سستمی تری لەگەڵدایە وەک کۆبوونەوەی ئاو لەسەری نەخۆشەکە (ئاوبەندی سەر) و دابەزینی مێشکۆکە بۆناو بڕبڕەکانی مل و کامڵ نەبوونی هەندێک سستمی دیکەی لەشی وەک سنگ. 

2-  کیسی پشت کە دەمار و دڕکە پەتکی تێدانییە، رێژەیەکی کەم لەم گرووپەدایە بەگشتی نیشانەکانی کەمترن و زۆربەی کات نادۆزرێتەوە و رێژەی چاکبوونەوە زۆرە لەم جۆرەداو بۆی هەیە منداڵەکە بەتەندروستی بژی.

چارەسەری نەخۆشییەکە بەنەشتەرگەری دەبێت بەلابردنی کیسەکە و دروستکردنی پەردەی دەمار و دڕکەپەتک بۆباشترکردنی رێژەی پاکبوونەوە، لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کیسەکە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت کاتێک لەسکی دایکی دەبێت و رێژەیەکی زۆرتر سودی لە دەبینن، ئەگەر لەپێش 24 حەفتە پێی بزانرێت لەباربردنی منداڵەکە یەکێکە لە هەڵبژاردنەکان بە رەزامەندی دایک و باوکی منداڵەکە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب