عیراقی

ئه‌مریكا سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی له‌ عیراق جێگیر ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی له‌ عیراق جێگیر ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی له‌ زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ گواستییه‌وه‌، واشنتن له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی(پاتریۆت)له‌ عیراق جێگیربكات.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ دوای هێرشی مووشه‌كی ئێران دێت بۆسه‌ر 2 بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر و ئه‌نبار، هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یانتوانی هیچ مووشه‌كێكی ئێران بخه‌نه‌ خواره‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كیان نیه‌.

ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی عیراق داوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌كه‌ن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان