تەندروستی

مەترسیدارترین زیانەكانی كەمخەوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسیدارترین زیانەكانی كەمخەوی
مەودا میدیا- 

دەرئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكانی زاناكانی زانكۆی ئۆهایۆی ئەمەریكی دەریدەخەن؛ كەمخەوی ئاسەواریی نەرێنی مەترسیداری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە. 

پێگەی رەسمیی زانكۆی ئۆهایۆ ئەوەی خستووەتەڕوو "ژمارەی ئەو كەسانەی بەشداریی توێژینەوەكەیان كرد زیادیانكرد بۆ 30 هەزار وەرزشكار"، ئەوەش هاتووە "زاناكان شیكردنەوەیان بۆ دەرئەنجامی یان پێشكەوتنی لایەنی تەندروستیی كەسەكان كرد".

دەرئەنجامەكە ئەوەی روونكردەوە "زۆربەی وەرزشكارەكان توانای بینینی رووناكیی زۆریان نەدەكرد، هەروەها زۆر ماندوو و تووشی سەرئێشەش دەبوون". بەپێی روونكردنەوەی پێگەی زانكۆكە "زاناكان بەهۆی ئەو لێكۆڵینەوەیەوە گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی كەمخەویی بەردەوام و زۆر دووبارەبووەوە لە شەودا مەترسیی زۆر لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروستدەكات".

لەبارەی مەترسیدارترین كاریگەرییە نەرێنییەكانی كەمخەوی، ئاماژە بەوە كراوە "شڵەژانی دەروونی كە زۆرینەیان پێوەی دەناڵێن، كاریگەریی چەند بارە بووەوەی لەسەر تەندروستی دەبێت، هەروەها كەمخەوی سەردەكێشێت بۆ لەدەستدانی وردئاگایی".

ئینرینا زافالكۆ، پزیشكی تایبەتمەندی زانستی خەو لە سەنتەری كازاریانی روسی دەڵێت "درەنگ یان قورس خەوتن و كەمخەوی یان خراپ خەوتن كاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرگریی جەستە دەبێت و مرۆڤ لاواز دەكات لە بەرانبەر نەخۆشییەكاندا، هەروەها هۆكارێكیشە بۆ قەڵەوی".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان